قەیرانەکانی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا بەشێوەیەکی نەرێنی کار لەسەر بەهای لیرەی تورکی دەکات

بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دوای هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی تورکیا بەندە بە پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیاوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئێردۆغان لە ٢٢ مارتدا بەشێوەیەکی توند تانەی لە ئەمریکا دا دوای ئەوەی ترەمپ بڕیاری سەروەریدا بۆ حکومەتی ئیسرائیل بەسەر بەرزایەکانی جۆلاندا . پاش ئەم وتانەی ئێردۆغانیش گۆڕانکاریەکی زۆر بەسەر بەهای لیرەدا هات و لیرە بەهایەکی زۆری بەرامبەر بە دۆلار لەدەستدا.

بانکی ناوەندی تورکیا توانی بەشێوەیەکی کاتی ڕێگری لە زیاتر لەدەستدانی بەهای لیرە بگرێت، بەڵام ئایا دوای هەڵبژاردنەکان بانکی ناوەندەی دەتوان ڕێگری لە لەدەستدانی بەهای لیرە بگرێت. ئەو هەنگاوانەی کە حکومەتی تورکیا دوای هەڵبژاردنی شارەوانیەکان دەیگرێتە بەر کاریگەریەکی گەورە لەسەر بەهای لیرە بەرامبەر بە دۆلار دروست دەکات.

لە ٨ نیساندا وەزیری ئابوری تورکیا بەرات ئاڵبایراک پلانی خۆی بۆ باشکردنەوەی دۆخی ئابوری ئاشکرا دەکات، لە ئێستادا پەیوەندی نێوان ئەمریکا و تورکیا زۆر باش نییە ئەم پەیوەندیەی نێوان هەردوو وڵات بەشێوەیەکی کاریگەر کار لەسەر بەهای لیرە دەکات.
قەیرانی ئێس ٤٠٠

حکومەتی تورکیا پلانی ئەوەی هەیە کە چەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕوسیا بکڕێت ئەم هەنگاوەی حکومەتی تورکیا لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکاوە تانەی لێ دەدرێت زەرەر بە پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ هاوپەیمانانی ناتۆ دەگەیێنێت.

حکومەتی ئەمریکا دەیەوێت کە تورکیا لە کڕینی چەکی ئێس ٤٠٠ پەشیمان ببێتەوە. بەپێچەوانەوە ئەوا تورکیا دەکرێتە دەرەوەی ئەو ڕێکەوتننامەی ناتۆیەی کە پەیوەندی بە سیستەمی پارێزگاری هەواییەوە هەیە.

ترەمپ داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات لە جێی ئەوەی موشەکی ئێس ٤٠٠ بکڕێت بە موشەکی بەرگری پاتریۆت بکڕێت، بۆ ئەم مەبەستەش هەتا کۆتایی مانگی ٣ ماوەی داوەتە حکومەتی تورکیا هەتا لەو بارەیەوە خۆی یەکلای بکاتەوە.

حکومەتی ئەمریکا ڕێکەوتننامەی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف-٣٥ بە تورکیا هەیە، بەڵام ئەمریکا هەڕەشە لە تورکیا دەکات. لە ئەگەری کڕینی موشەکی ئێس-٤٠٠ ئەوا پاشگەز دەبێتەوە لە پێدانی١٠٠ فڕۆکەی جۆری ئێف-٣٥، ئەمریکا تورکیای ئاگادار کردووەتەوە ئەگەر لکە بڕیاری کڕینی موشەکە ڕوسیەکە پەشیمان نەبێتەوە ئەوا بە هەمان شێوەی ڕوسیا سزای بەسەردا دەسەپێنێت.

ئەم بابەتەش لە هەفتەی داهاتوودا لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکەکانی ناتۆدا باسی لێوە دەکرێت.
لە سوریادا دۆخەکە ئاڵۆزە

تورکیا هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هێزێکی تیرۆرستی دەبینێت و بە درێژبوونەوەی پەکەکە ناویان دەبات، لە کاتێکدا ئەمریکا ئەو هێزانە بە هێزێکی هاوپەیمانی خۆی دەبینێت و ئەمەش ئاڵۆزی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا دروست کردووە.

تورکیا دەیەوێت لە باکوری سوریادا هێزەکانی یەپەگە نەمێنن و لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا ناوچەی ئارام دروست بکات.

ئەمریکا هێزەکانی سوریای دیموکرات بە بەهێزترین هێز دەبینێت لە ناوچەکەدا کە بەرانگاری داعش بووەتەوە و نایەوێت هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرامبەر ئەم هێزانە ئەنجام بدرێت.

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کاتێک بڕیاری کێشانەوەی سەربازەکانی لە سوریادا دەرکرد، هۆشداری دایە حکومەتی تورکیا ئەگەر هێرش بکاتە سەر کوردەکانی ئەو ناوچەیە ئەوا لە ڕووی ئابوریەوە تورکیا لەناو دەبەین. ئەم هەڕەشانەی ترەمپیش دەنگ دانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
سزاکانی ئێران

لایەنێکی تر کە کاریگەری لەسەر ئابوری تورکیا هەیە وڵاتی ئێرانە، لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنامە ئەتۆمیەکەی لەگەڵ ئێراندا چەندین سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند بەڵام هەندێک وڵات بۆ ماوەی ٦ مانگ دەتوانێت بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بکات تورکیاش یەکێکە لەو وڵاتانە کە لەو شەش مانگەدا دەتوانێت بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بکات، ئایا دوای ئەو شەش مانگە لە ڕووی ئابوریەوە چی بەسەر دۆخی تورکیا دێت؟

لە چەند ڕۆژی پێشوودا چەند کۆمپانیایەکی تورکی لەلایەن ئەمریکاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە.
قەیرانەکانی هەڵک بانک

هەڵک بانک بەهۆی ئەوەی کە ئاڵوگۆڕی پارەی لە نێوان تورکیا و ئێراندا کردووە چەند سزایەکی لەلایەن ئەمریکاوە بەسەردا سەپێندرا.

چەند کەسێکی نێو بانکەکە وەک هاکان ئەتیلا و ڕەزا سەرافیش بەهۆی هەڵک بانک و بازرگانی لەگەڵ وڵاتی ئێراندا لەلایەن ئەمریکاوە سزایان بەسەردا سەپێندرا.

هەتا ئێستاش واشنتۆن لەسەر ئەو سزا مادیەی کە بەسەر هاڵک بانکدا دەیسەپێنێت دیاری نەکراوە و دادگایەکان بەردەوامیان هەیە.

 

بەرزایەکانی جۆلان

بابەتێکی تر کە بووەتە هۆی ئەوەی ئاڵۆزیەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا دوای ئەوە ڕوویدا کە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا کە بەرزایەکانی جۆلان کە لە نێوان ئیسرائیل و سوریادایە و لە ڕاستیدا خاکی سوریایە و لەلایەن ئیسرائیلەوە دەگیر کراوە بداتە ئیسرائیل.

ئەم بڕیارەی ترەمپیش ناڕەزایەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا ئێردۆغانیش یەکێک بوو لەوانەی کە بەشێوەیەکی توند بڕیارەکەی ترەمپی سەرکۆنە کرد.

ئێردۆغان، ” ترەمپ زەوی کێ دەداتە ئیسرائیل! بە پڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو شوێنە خاکی سوریایە. شتێک کە هی خۆت نەبێت چۆن دەیدەی بە کەسی تر، شتی لەو شێوەیە چۆن دەبێت؟ ترەمپ بە پێشکەشکردنی ئەو خاکە بە ئیسرائیل کارێکی خراپی کردووە.
خراپی پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا

پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا بە گشتی و ئەڵمانیا بەتایبەتی ئاڵۆزی تێ کەوتووە. هەرچەندە ساڵی پار هەوڵدرا کە پەیوەندیەکان ئاسای بکرێنەوە بەڵام هەتا ئێستاش هیچ شتێکی دیار لە ئارادا نییە.

وڵاتانی ئەوروپا داوا دەکەن کە دۆخی ئازادی تاک و ئازادی ڕۆژنامەوانی لە تورکیادا باش بکرێتەوە، ئەم داواکاریانەی ئەوروپاش هەتا ئێستا لەلایەن تورکیاوە بێ وەڵام ماونەتەوە. حکومەتی تورکیا هەوڵێکی زۆر دەدات کە وەبەرهێنەرە ئەوروپیەکان بهێنێتە وڵاتەکەی خۆیەوە، بەڵام هەتا ئێستا بە هیچ ئەنجامێک نەگەیشتووە. وەبەرهێنەرانی ئەوروپاش داوا دەکەن کە لە تورکیادا یاسا سەروەربێت، هەتا سەروەری یاسای نەگەڕێندرێتەوە ئەوان ناتوانن بۆ تورکیا بگەرێنەوە.