شارەوانی سلێمانی سەرگەرمی پاککردنەوەی ئاوەڕۆکانە

شارەوانی سلێمانی لەگەڵ شارەوانییەکانی بەکرەجۆ و تاسڵوجە و راپەڕین و بەرگری شارستانی سەرگەرمی ھەوڵەکانیانن بۆ پاککردنەوەی ئەو ئاوەڕۆیانەی بەھۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووەوە پڕبونەتەوە.

ئاکۆ عەلی جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند بەھاوکاریی لەگەڵ شارەوانییەکانی بەکرەجۆ و تاسڵوجە و راپەڕین و بەرگری شارستانی سەرگەرمی ھەوڵەکانیانن بۆ پاککردنەوەی ئەو ئاوەڕۆیانەی بەھۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووەوە چەو و لمیان تیادا کۆبووەتەوە.

 وتیشی ھیچ رێگەو پردێک زیانیان بەرنەکەتووەو تائێستا ٢٠ ماڵ ئاویان تێچووە کە بەشێکیان شوێنەکانیان نزمن و لەنزیک چەمەکانن.