نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی ئازار دیاریكرا

نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە لەمانگی ئازاردا (39.150)
دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدەش بۆ مانگی چوار (نیسان)
دیاریكرا

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا
كه‌ (ئه‌مڕۆ 1ی نیسانی 2019) له‌دیوانی قایمقامیه‌تی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو،
نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە (39.150) دینار بۆ مانگی (3) دیاریكرا و
موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (210) بۆ (240) كاتژمێر كاریان كردوە، بەوەش نرخی
ئەمپێرێك لەنێوان (8.250) بۆ (9.250) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە
گەڕەكێكه‌وه‌ بۆ گەڕەكێكی دیکە جیاوازە

سەبارەت بەبەرنامەی
كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی نیسان، رۆژانە لە كاتژمێر 2:00 ی پاشنیوەڕۆ بۆ 1:00
شەو و بەیانیانیش كاتژمێر 7:00 _8:30 بەیانی دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی
نەبوو، لەو كاتانەدا موه‌لیدەكان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابیندەكەن، بەڵام رۆژانی
هەینی و پشووه‌ رەسمییه‌كان بەیانیان كار ناكەن و لەبری ئەوە نیوەڕوان كار بەموه‌لیدەكان
دەكەن

بەپێی راگەیەنراوێكی
راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، لەكۆبوونەوەكەدا ئەو خاڵە
دووپاتكرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر
كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە

سەبارەت بەنرخی
كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون و سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (203.5) دینار
دیاریكراوە، بەڵام ئەگەر سیتییەكان وێستگەكانیان 11 كەیڤی بوو ئەوا 5 دینار و ئه‌گه‌ریش
وێستگه‌ی 33 كەیڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد دەكرێت