ئێران بە رەوشێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت

ئیسحاق جیانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئێران رایگەیاند: بەھۆی گوشارەکانی ئەمریکا، وڵاتەکەی رووبەڕووی رەوشێکی سەخت و مەترسیدار بووەتەوە.

جیھانگیری، لە وتەیەکیدا دەڵێت: سزاکانی ئەمریکا فشاری زیاتری لەسەر ئابووریی ئێران دروستکردووە و ئەمریکاش ئامانجی رووخاندنی ئابووریی ئێرانە. جیھانگیری دانیشی بەوەداناوە کە ئێستا وڵاتەکەی رووبەڕووی رەوشێکی سەخت و مەترسیداربووەتەوە. 

سەرچاوە ھەواڵییەکانی ئێرانیش بڵاویانکردووەتەوە، جارێکی تر بەھای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی تۆمار کردووە و نرخی بەرھەمە خۆراکییەکانیش لەو وڵاتە بەرزبووەتەوە. 

ناوەندی سەرژمێری ئێرانیش ئەوەی خستووەتەڕوو، ئاستی ھەڵئاوسان لەم مانگەدا بەراورد بە مانگی رابردوو بەرزبووەتەوە.