ناوچەی شاراوەی گەشتوگوزاریی چیای قەندیل و زێڕنەكێو

گەشتوگوزار دیاردەیەكی ئابوری وكۆمەڵایەتی و شارەستانیە، كەلەسەردەمی ئەمڕۆدا گەشەی بەرچاوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك بەهۆی گرینگی لەلایەنی ئابوریەوە ناسراوە بەپیشەسازی گەشتوگوزرا (Tourism Industry).
لە تێڕوانینی پسپۆڕانی ئابوری گەشتوگوزار كەرتێكی ئابوری بەرهەمدارە كە ڕۆڵێكی كاریگەری هەیە لە زیادكردنی داهاتی نەتەوەی و باشكردنی تەرازی پارەدان و ڕاكێشانی دراوی بیانی، هەروەها بەگەڕخستی دەستی كار، ئامانجی سەرەكی بەدیهێنانی پەرەپێدانی ئابورییە. واتە چالاكی گەشتوگوزاری بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆ كاریگەری لەسەر هەندێك گۆڕاوی ئابوری نیشتیمانی وڵاتان و هەرێمەكان دەكات، لەوانە (وەبەرهێنانی دەرامەتی بەردەست، تەرازوی پارەدان، پێكهێنانی داهاتی نەتەوەی، دووبارە دابەشكردنەوەی داهاتەكان لەنێوان هەرێمەكان، البنی التحتیە، ڕەخساندنی هەلی كار وكەمكردنەوەی بێكاری، هێنانی سەرمایەی بیانی و وەبەرهێنەران، كاریگەری لەسەر چالاكیە ئابوریەكانی تر)، لەبەرئەوە گەشتوگوزار یەكێكە چالاكیە ئابوریە گرینگەكان.

ڕۆڵێكی ئەوتۆی لە داهاتی نیشتیمانی نییە
هەرچەندە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی خاوەنی چەندین بنەمایی سروشتی و مرۆیی گەشتوزاری گرنگە، بەشێوەیەك بێوێنەیە لەسەر ئاستی ناوچەكە، بەڵام تا ئێستا كەرتی گەشتوگوزار نەبووە بە كەرتێكی ئابوری گرنگ و ڕۆڵێكی ئەوتۆی لە داهاتی نیشتیمانی نییە، بگرە هەتا ئێستاش هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ناوچەیەكی گەشتوگوزاری شاراوەیە، ساڵانە كەمترین گەشتیاری بیانی (بەتایبەت لە وڵاتی ئەوروپا) ڕووی تێدەكەن، ئەمەش بە هۆی بوونی چەند گیروگرفت و ئاستەنگ لەبەردەم ئەم كەرتە ئابورییە گرنگە، كە بەشێكی زۆری ئەو گیرەگرفتانە پەیوەندیدارە بە لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەتی هەرێم، بەشێكی تریشی پەیوەندیدارە بە خودی هاوڵاتیان، كە ئەوە بابەتی ئێمە نییە دەكرێت لە دەرفەت و كاتێكی تر باسی بكەین .
لێرەدا دەمانەوێت لایەنی پەیوەندیدار و خوێنەر ئاشنا بكەین بەهەردوو ناوچەی شاراوەی گەشتوگوزاری زنجیرە چیای قەندیل و زێڕنەكێو لەسنوری قەزای پشدەر – پارێزگای سلێمانی، كە دوو ناوچەی جیاواز و لەیەك دبڕاون، بەڵام بەیەكەوە باسیان دەكەین، چونكە دوو ناوچەی نزیكن لەیەكەوە دۆڵی شەهیدان جیایان دەكاتەوە، هەروەها هەردوو ناوچەكە تاڕادەیەكی زۆر لەڕووی تایبەتمەندیە سروشتیەكانەوە لەیەكەوە نزیكن، سەبارەت بە چیای قەندیل زنجیرچیایەكی فراوان و دڵگیرە ڕووبەرەكەی (260,8كم2)، لەباكوری خۆرئاوا بۆ باكوری خۆرهەڵات لەسنوری ناحیەی سەنگەسەر و ژاراوە درێژدەبێتەوە، بەڵام چیای زێڕنەكێو دەكەوێتە باكوری خۆرئاوی قەزای پشدەر و ناحیەی سەنگەسەر، ڕووبەرەكەی (130,7كم2)یە، ئەم دوو ناوچەیە دەكرێت سوودی لێببینرێت بۆ بنیاتنانی چەندین پڕۆژەی گەشتیاری گرنگ و بكرێتە دووناوچەی نمونەی گەشتوگوزاری لەسەر ئاستی عێڕاق و هەرێمی كوردستان و ڕۆڵی بەچاوی هەبێت لەبوژانەوەی كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان، ئەمەش بەهۆی بوونی ئەم تایبەتمەندیانەی خوارەوە:
1-شوێنێكی جوگرافی گرینگیان هەیە لەلایەنی گەشتوگوزارەوە، چونكە هاوسنورە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و نزیكە لەمەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەپارێزگای هەولێر و مەرزی نیمچە فەرمی (كێلێ‌) بەقەزای پشدەر، كەدەكرێت ڕۆڵی گەورەی هەبێت لەڕاكێشانی گەشتیارانی بیانی، هەروەها پارێزگای سلێمانی و هەولێر بەیەكەوە دەبەستێت، لەچەندین مەڵبەندی كۆبونەوەی دانیشتوان نزیكە لەوانە شارەكانی (قەڵادزێ‌، ڕانیە، چۆمان، سۆران، كۆیە، دووكان و چەندین شارۆچكەی تر)، هەروەها بەڕێگەیەك كە بەناوەڕاستی هەردوو ناوچەدا تێدەپەڕێت بە ڕێگەی ستراتیجی هامڵتۆن دەبەسترێتەوە(*).
2- لەڕووی پێكهاتەی جیۆلۆجی و بەرزی و نزمی جیاوازە لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر، بەرزی لەنێوان (800-3412) م.ل.د، كە ئەمە بووەتە هۆی درووستبوونی چەندین دیاردەی جیۆمۆرفۆلۆجی جیاواز و ناوازە، دەتوانرێت سوودیان لێببینرێت لەتێركردنی ئاروەزە جۆراوجۆرەكانی گەشتیاران، هەروەها گونجاوە ئەنجامدانی هەندێك چالاكی وەرزشی وەك هەڵگەڕان بەسەر چیادا و دروستكردنی تەلەفر