گەشتی ئاسمانی لەفرۆكەخانەی سلێمانییەوە بۆ ئەڵمانیاو هۆڵەندا دەستپێدەكات

مانگی داهاتوو گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بۆ ووڵاتانی هۆڵەنداو ئەڵمانیا دەستپێبكات.

“تاهیر عەبدوڵا”بەڕێوبەری فڕۆكەخانی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیاند، بڕیارە هێڵی ئاسمانی عێراق رۆژی 6 ی ئادار لە یەكەم گەشت لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ شاری دیسنجەری ئەڵمانیا دەست پێبكات.

وتیشی، بڕیارە دوای ئەنجامدانی ئەو گەشتە ، گەشتەكانی تر بۆ وڵاتی هۆڵەندا فراوان بكرێت، بەڵام تا خشتەی گەشتەكان نەگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ، وادەی ئەنجامدانی گەشتەكان دیاركراو نییە.