نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا ماوەی دوو ڕۆژە بەجێگری ماوەتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

ئه‌مڕۆ یەک‌شەممە 24ی شوباتی 2019، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 57 دۆلار و26سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 67 دۆلار و25سه‌نت فرۆشرا.
 

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵدا نرخی نەوتی برێنت بۆ ئاستی ٥٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزیبو.