کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ چیتر ناتوان کاری شۆفێری تەکسی ئەنجام بدەن

بە بڕیاری کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ چیتر ناتوان کاری شۆفێری تەکسی ئەنجام بدەن.

بڕیارەکەی کەریم سنجاری بە نووسرواێک بڵاو کرایەوە کە خودی وەزیر واژووی لەسەر کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ فەرمانبەرانی پلە حەوت و هەشتی شارستانی ناگرێتەوە.

هەر بەپێی نوسراوەکە، فەرمانبەرانی میلاكی شارستانی ئەوانەی پلەی وەزیفیان لە پلە  حەوت بەرەو خوارە‌وەن دەتوانن كاری شۆفێری تاكسی بکەن، بەمەرجێک رەزامەندی فەرمانگەكەیان هەبێت و پێویستە ساڵانە ئەو رەزامەندییە نوێبکرێتەوە.