نوێنەری حكومەتی هەرێم لە یەكێتی ئەوروپا بەشداری لە مەراسیمی راگەیاندنی یەكەم پلاتفۆرمی كوردی لە شاری لاهای هۆلەندا كرد

دلاوەر خالد ئاژگەیی
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند:”لە
مەراسيمةكةدا چەندین پارت و رێكخراو و كەسایەتی سیاسی هەر چوار پارچەی
كوردستان ئامادە بوون نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم دەستخۆشی لە دامەزرێنەران و تیمی
سەرۆكایەتی پلاتفۆرمی كوردی كرد بۆ ئەم هەڵمەتە كوردانە و نیشتمان پەروەرانەیەی كە
بناغەی یەكگرتن و نزیكبوونەوەیە لە نێوان كوردانی دانیشتووی هۆلەندە لە كات و ساتە
هەستیارەی كە گەلەكەمان لە هەمو كات زیاتر پێویستی بە یەكریزیە بەرز نرخاند و
پشتگیری و هاوكاری نوێنەرایەتی حكومەتی هەریمیشمان لە یەكێتی ئەوروپا بۆ
سەرخستنی ئامانج و كارەكانی پلاتفۆرمەكە راگەیاند
.

وتیشی:” بێ گومان
رێكخستنی رەوەندنی كوردی لە ژێر یەك پلاتفۆرمدا كارێكی ئاسان نەبووە و هیوامان وا
ئەم پلاتفۆرمە ببێتە هێزێكی سیاسی و كەلتووری و روشەنبیری كارا كە بتوانێت لە
بەرژەوەندی گەلی كوردستان لەم وڵاتە سەنگێكی بەهێزی هەبێت و گۆرانكاری گەورە و باڵانسێكی
كاریگەر لە سیاسەتی ناوەوەی هۆڵەندا بەرامبەر بە دۆزی كورد دروست بكات و پەیوەندی
سیاسی و ئابوری و دیپلۆماسی لە نێوان كوردستان و ئەم وڵاتە پەرە پێبدات و ببێتە
پشتگیریەكی مەزنی ئابوری و سیاسی و روشنبیری نێوان وڵاتی هۆلەندا و كوردستان
.

پلاتفۆرمی رێكخراوە كوردیەكان
لە هۆلەندا كە نزیكەی ٤٠ رێكخراوی كوردی لەخۆ دەگرێت و بەرەو زیادبوونیش دایە
یەكەم گردبوونە و پلاتفۆمی لەم چەشنەیە و لە رێكخراوە كوردستانیەكانی هەر چوار
پارچەی كوردستان بە بێ تێروانینی سیاسی و ئایینی پێك دێت و دەتوانیت لە ئایەندەدا
نوێەرایەتی رەوەندی كوردستانی لەم وڵاتە بكات
.