پێشانگای تایبەت بەبواری بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە و بەرهەمی خۆراكی لە سلێمانی دەكرێتەوە

لەژێر چاودێری پارێزگاری سلێمانی و  ئامادەكاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كۆمپانیای ئالان ئێكس بۆ لەڕۆژی 10/4/2013 لە شاری سلێمانی لە بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ناوچەی تاسڵوجە بە بەشداری نزیكەی 137 كۆمپانیا لە 13 ووڵاتی جیاجیا 
 ئەم پێشانگایە سێهەمین پێشانگای بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە و بوژاندنەوە و بەرهەمی خۆراكیەكانە كە لە سلێمانی دەكرێتەوە.
لەم پێشانگایەدا وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و وەزارەتی پیشەسازی و وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بەشداری دەكەن و زۆر بەی كۆمپانیاكانیش یەكەمین جاریانە بەشداری ئەم پێشانگایە دەكەن كە پێك دێت لە ووڵاتانی ئەمریكا و پۆڵندا و ئەڵمانیا و توركیا و سعودیە و ئیمارات و سریلانكا و هندستان و میسر و ماڵتا و ئەردەن و سوید و پرتوغال و چەندین ووڵاتی دیكە.
 
ئەم پێشانگایە لەبواری بیناسازی و كەرەستەی ئاوەدانكردنەوەی بونیاتنانی ژێرخانی ئابوری پێكدێت كە لەڕۆژی 10/4/2013 دەكرێتەوە و بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت بەمەبەستی ناساندنی كۆمپانیا ناوخۆییەكان و كۆمپانیا بیانیەكان و دروسكردنی پەیوەندی بەهێز لەنێوانیاندا بۆ پرۆژە و كاری هاوبەشی وەبەرهێنان و ئاوەدانكردنەوە.