سلێمانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ھۆڵندا بەھێزدەکات

dجێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ھەوڵەکان بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکان لەگەڵ ھۆڵندا بەردەوامە و کار دەکەین بۆ ھاندانی کۆمپانیا ھۆڵندیەکان تا بێنە کوردستان.

یاسین ره‌حیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ دابان نەجمەدین ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ژوور لەووڵاتی ھۆڵندا چاویان کەوت بە دکتۆرە گەزیزە بەھمەنی بەڕێوەبەری گەشەپێدانی بازرگانی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەرپرسی پڕۆگرامی PIB.  

لەکۆنونەکەدا کە لەشاری داناغ لە ووڵاتی ھۆڵندا بەڕێوەچوو جێگری سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند: حوکمەتی ھۆڵەندا بەردەوام ھاوکاری و ڕۆڵی بەرچاویان لە پێشخستنی کەرتی تایبەت لە کوردستان ھەبووە. 

ڕاشیگەیاند: لەئێستادا داوالە کۆمپانیاکانی ھۆڵەندا دەکەین کەبێنە کوردستان و پەیوەندی بازرگانییان بەھێز بکەن بەتایبەتی لە کشتوکاڵ و بەنداودا کە ھۆڵەندا زۆر پێشکەوتون لەم دوو بوارەدا. 

ئاماژەی بەوەشدا: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئـامادەیە ھەموو ھاوکارییەک و دەستپێشخەرییەک بکات بەمەبەستی دروستکردنی متمانە لای کۆمپانیا ھۆڵەندییەکان بەمەبەستی ھاتنیان بۆکوردستان و سلێمانی وە ئێمە داواکارین شاندێکی گەورەی بازرگانی ھۆڵندا بێنە سلێمانی و پێشوازیان لێبکەین تا ئاشناببن بە تەواوی شاری سلێمانی. 

گەشەپێدانی بازرگانی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستو  پڕۆگرامی PIB پرۆژەیان ھەیە کە ھاوکاری وڵاتانی وەک عێراق بکەن بۆ ئـەوەی ئـابورییان بەھێز ببێت لە ڕێگەی بەھێز کردنی کەرتی تایبەتەوە. 

یاسین ڕەحم داوادەکات ھەماھەنگی بکەن لەگەڵ سەنتەری کار و زانیاری لەژووری بازرگانی بە مەبەستی کردنەوەی خولی ڕاھێنان بۆ بازرگانان و ئـەو گەنجانەی کە پلانیان ھەیە دەست بکەن بە کاری بازرگانی. 
ئەوەشی ڕونکردەوە کە ھەر ھاوکاریەک لەووڵاتی ھۆڵنداوە دەکرێت بۆ ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی پارێزگاکان دابەشبکرێت وە کەرتی تایبەت ئاگاداربکرێنەوە تا بەباشی ھاوکاریەکان بگات بە کەسانی پێویست لەشارەکاندا.
لای خۆشیەوە گەزیزە بەھمەنی دەستخۆشی خۆی بۆ ژووری بازرگانی دەربڕی و ڕایگەیاند ”ھیوادارە ژووری بازرگانی لەھەوڵەکانی نەوەستێت لە دروستکردنی ئـەم پردە بازرگانیی لەنێوان بازرگانانی ھۆڵەنداو کوردستان و بتوانن پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێکخراەکانی بازرگانی ھۆڵەندا بەھێز بکەن کە ئـەو یارمەتی دەردەبێت بۆ ئـەو مەبەستە بە ئـومێدی ئـەوەی کۆمپانیاکانی ھۆڵەندە دەستبکەنەوە بەبازرگانی کردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی کوردستان”.

دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ژوور لەدانیشتنەکەدا لەگەڵ گەزیزە بەھمەنی ڕێکەوتین کە لەڕێگەی ھاوکاری بەڕێزیانەوە بەنوسراوی فەرمی ژووری بازرگانی ئـەو ڕێکخراوانە ئـاگادار بکەینەوەو دەستپێشخەری بکەین بەمەبەستی ئـەوەی بتوانین  کۆنفرانسێک یان کۆڕبەندێک ڕێک بخەین بەمەبەستی زیاتر لێک نزیک بونەوەی بازرگانانی ھەردولا.
وەفدی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژی ھەینی لەگەڵ بەڕێز سابرینا واڵتەمێنس ڕاوێژکاری گەشەسەندنی کەرتی تایبەتە لە بریکاری پرۆژەی ھۆڵەندا لە وەزارەتی ئـابوری کۆدەبنەوە.