دروستکردنی کارگەیەکی ڕیسایکلین له‌ سلێمانی دەستی پێکرد


دروستکردنی کارگەی ریسایکلین لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد کە دەبێتە پاراستنی ژینگە و بەکار ھێنانەوەی ئەو كەلوپەلانەی پێویستن.

كەمال مستەفا، بەڕێوەبەری شارەوانیەکانی سلێمانی بە سایتی ژووری وت” لەزۆنی دووکان چەمچەماڵ کارگەی ڕیسایکلینمان ھەیە لە ٢٠١٨/١٢/٢٦ کێشەی ھونەری و زەوی کە بۆ ئەو پرۆژەیە دروستبوو چارەسەرکرا کە زەویەکەمان ڕادەستی کۆمپانیای جێبەجێکارکرد کەئەرکی دروستکردنی ئەو کارگەیەی لە ئەستۆدایە وە ئێمەش لیژنەی تەواوی سەرپەرشتیکردن بۆ ئەو کارەمان دیاریکردووە”.

وتیشی” ئەم کارگەیە دەبێت لە سەرەتای ئەمساڵەوە زۆر بە باشی کاری تێدا بکرێت کۆمپانیامان ڕاسپاردووە کارەکانی بکات ئەم پرۆژەیە بۆ پاراستنی ژینگەیە کە بۆ یەکەمجارە لەم ناوچەیە دروستدەکرێت و ھاوڕێی ژینگەیە کە دووبارە خۆڵوخاشاک جیادەکاتەوە و دەتواندرێت بەکار بھێندرێتەوە کەتائێستا ھەرکارگەیەک دروستکراوە ژینگەی نە پاراستووە”.

ئاماژەی بەوەشدا تەواوبونی ئەو کارگەیە دووساڵ دەخایەنێت کە دەبێت لە ساڵی ٢٠٢٠ کارگەکە بکەوێتە کارکردن.