قوباد تاڵەبانی: چاوم لەوەیە 2019 ببێتە دەستپێكی خۆشگوزەرانی خەڵكی كوردستان

قوباد تاڵەبانی  جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند “سەرەتای ساڵی نوێ، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەسمی حکومڕانیی چواری ساڵی داهاتوو دەکێشێت”.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا وێڕی پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو كە گەشبینە بەوەی داڕشتنی حكومڕانی چوار ساڵی داهاتوو بە جۆرێك بێت كە لە ئاست چاوەڕوانیی هاووڵاتییاندا بێت.

دەقی پەیامەكە: 

ساڵی نوێ لە ھەمووتان پیرۆز بێت

‎بەھیوام هاتنی ساڵی 2019، کۆتایی ئێجگاریی کۆژانەکانی ڕابردوومان بێت و دەستپێکی قۆناغێکی دیکەی خۆشگوزەرانی و ئارامی بێت. چاوم لەوەیە پێکەوە بتوانین ئەو ئەرکە بەجێ بگەیەنین.

‎سەرەتای ساڵی نوێ، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەسمی حکومڕانیی چواری ساڵی داهاتوو دەکێشێت. بۆ ئەوەیش گەشبینم ئەو پرۆسەیە بە ئەنجامێکی هێندە باش تەواو بکەین کە لە ئاستی چاوەڕوانیی کوردستانییاندا بێت و بەرژەوەندیی گشتیی خەڵکی کوردستان ئەولەویەتمان بێت.

دووبارە پیرۆزە لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.