شارەوانی سلێمانی: كاركردن لەپرۆژەی ریساكلین دەستیپێكردوە

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەمساڵدا جگە لەوەی چەندین پرۆژەیان لەسەر بودجەی خۆیان خستوەتەبواری جیچبەجێكردنەوە، لەهەمانكاتدا ژمارەیەك پرۆژەی وەستاویش كاركردن تیایاندا دەستیپێكردوەتەو‌ە، دەشڵێت: كاركردن لەپرۆژەی ریساكلین لەناوچەی تانجەرۆ دەستیپێكردوە.

ئەندازیار ئەبوبەكر تەیب لێپرسراوی بەشی پلانادانان و بەدواداچوون لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماری كاورچالاكییەكانی شارەوانی سلێمانی ئاشكراكردو رایگەیاند: لەماوەی ساڵی 2018دا، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەسەر بودجەی خۆی بەبڕی حەوت ملیار دینار 33 پرۆژەی خستوەتە بواری جێبەجێكردنەوە كە 12یان پرۆژەی ماناوەندن و ئەوانی دیكەش پرۆژەی بچوكن.

ئەوەشی خستەڕوو كە بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، كاركردن لەپێنج پرۆژەی وەستاویش دەستیپێكردوەتەوە كە بڕی نزیكەی 20 ملیار دیناریان بۆ تەرخانكراوە خراونەتەوەكار.

لەبارەی قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقاتمەكانیشەو‌ە، لێپرسراوی بەشی پلانادانان و بەدواداچوونی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: لەمساڵدا لەناو گەڕەكەكانی سلێمانیدا 154 هەزار مەتر دوجا قیرتاو بكەن، لەڕێگای كۆمپانیاكانیشەوە لەپرۆژەكاندا 259 هەزار مەتر دووجا قیركراوە، جگە لەوەی چاڵی سەر شەقامەكان چاكراوەتەوە، ئەو  شوێنانەی خزمەتگوزاری پێنەگەیشتوە، تیمەكانیان 94 هەزار مەتر دووجای رێگاكانیان بۆ تێكەڵە رێژكردون.باسی لەوەشكرد لەماوەی ئەمساڵدا 325 هەزار تۆن خۆڵ و حاشاك گوزراونەتەوە بۆ ناوچەی تاجەرۆو بەشێوەیەكی تەندروست چارەسەركراون.

ئەوەشی ئاشكراكرد كە كۆمپانیای (ئیكۆسیم) دەستبەكاربوو لەپرۆژەی ریساكلین كە لەناوچەی تانجەرۆی سلێمانی دروستدەكرێت.