گرێبەستە نەوتییەکانی ئێران و ئەوروپا جێبەجێ دەکرێن

ئاڵۆوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەوروپا دوای لادانی گەمارۆكان زیاتر دەبێت و 80% گرێبەستە نەوتییەکانی نێوان هەردوولا جێبەجێ دەکرێن.



پێگەی ئەلیكترۆنی زانیارییەکانی وەزارەتی نەوتی ئێران ( شانا)، لە زاری بەرپرسێکی کەرتی هەناردەکردنی نەوتی ئێران رایگەیاند،  نزیکەی 80% ی گرێبەستە نەوتییەکانی نێوان ئێران و یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ دەکرێن.



سەبارەت بە گرێبەستی فرۆشتنی بڕی 600 بۆ 800 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بە کڕیارانی ئەوروپی، موحسین قەمسەری، بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی لە کۆمپانیانی نەوتی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند” 80% ی گرێبەستەكە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن”.



قەمسەری راشیگەیاند ” تاران لە گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەوروپا بۆ فرۆشتنی زیاتری نەوت بەردەوامە”.