هاتوچۆ لەپردەكەی دۆڵی سماقوڵی ئاساییە

دوای ئەوەی بەهۆی بارانی بەخوڕ لافاو لە پردی دۆڵی سماقوڵی هەڵساو ڕێگەكە داخرا، ئەمڕۆ ڕێگەكە ئاسایی بۆتەوە.

(فازل حاجی) وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، هاوڵاتیان دەتوانن هاتوچۆی ئاسایی خۆیان بكەن لە دۆڵی سماقوڵی و دۆخەكە ئاسایی بۆتەوە.

ئەوەش دوای ئەوەی ئاستی ئاو لەنزیك پردەكە بەرز ببویەوەو مەترسی بۆ سەر هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەكان دروست ببوو.

پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر راشیگەیاندووە، لە ئێستادا پێویست بەوەناكات كە ڕێگە سەرەكییەكە بگۆڕن.