نرخى ئه‌مپێرى كاره‌باى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاركرا و خشته‌ى پێدانى كاره‌با ده‌گۆڕێت

نرخى ئه‌مپێرى مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیار كرا و له‌ مانگى داهاتوویشه‌وه‌ خشته‌یه‌كى ترى پێدانى كاره‌با له‌ ته‌واوى شاره‌كان كارى پێده‌كرێ.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووى كانوونى یه‌كه‌م، سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی راگەیاند، نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بە 44 دینار بۆ مانگی 11 دیاركرا، مۆلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان 180 بۆ 200  سه‌عات كاریان كردووە، بەوەیش نرخی ئەمپێرێك لە نێوان هه‌شت بۆ نۆ هەزار دینار دەبێت.

زیاتر وتى، بەرنامەی مۆلیدە ئەهلییەكان رۆژانە  لە سه‌عات یه‌كى دواى نیوەڕۆ بۆ یه‌كى شەو و بەیانیانیش سه‌عات حه‌وت بۆ هه‌شت و نیوى بەیانی دەبێت، لەوماوەیەدا كارەبای نیشتیمانی بڕا پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن.