نوێترین زانیاری لەبارەی نرخی بەنزینەوە

وا بڕیارە لە سبەی یەکشەممەوە لە سەرجەم بەنزینخانەكانی سلێمانی هەر جۆرێكی بەنزین نرخی 25 دیناری لێ كەم بكرێتەوە. 

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی راگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بڕیاردراوە 25 دیناری دیكە لە نرخی بەنزین كەم بكەنەوە و بڕیارەكەش لە سبەی یەکشەممەوە جێبەجێدەكرێت. 

ناوبراو روونیكردەووە: نرخەكان بەم شێوەیە دەبن (سوپەر 850 دینار، موحەسەن 775، نۆرماڵ 700) ئەو بڕیارەش لە هەموو بەنزینخانەكان جێبەجێدەكرێت.