کونسوڵی فەخری ھەنگاریا لەعێراق سەردانی ژوور دەکات


به‌مه‌به‌ستی  لێکنزیکبونەوە و کاری ھاوبەش لەنێوان ھەنگاریا و ژووری بازرگانی سلێمانی کونسوڵی فەخری هه‌نگاریا لەعێراق سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەن.


سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژی دووشەممە ١٢/٣ پێشوازیکرد لە عباس النوری سەرۆکی ژووری بازرگانی هه‌نگاریا  و کونسوڵی فەخری هه‌نگاریا لەعێراق و ماھر عزیز ابراھیم نوێنەری ڕێکخراوە ناحکومیەکانی عێراق.


لەدانیشتنەکەدا سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند: شاری سلێمانی یەکێکە لەو شارانەی توانێویەتی لەڕوی پیشەسازیەوە لەسەرتاسەری عێراق یەکەم بێت کە چەندین کارگەی گەورەی تێدایە بەرھەمەکانیان پێداویستی ھەموو عێراق پڕدەکەنەوە وە تواندراوە چەندین کارگەی مامناوەند و بچوک بکرێتەوە کە بەرھەمی ناوخۆی زیادبکەن، وە لە ئێستاشدا پێویستیمان بەچەندین جۆری دیکەی کارگەھەیە کە دامەزرێت چونکە کەرەستەی ناوخۆی لەکوردستاندا زۆرە لە زۆربەی بوارەکاندا.


ڕاشیگەیند: ھیوادارین ھەنگاریا کاربکات بۆ ھێنانی کارگەی پێویست بۆ شاری سلێمانی وە بتوانین پێکەوە کاری ھاوبەشبکەین تا دەرفەتی کار و بەرھەمی ناوخۆ زیادبکەین.


سه‌رۆکی ژوور ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشی کشتوکاڵی کراوەتەوە کە دەمانەوێت گرنگی زیاتر بدەین بە کەرتی کشتوکاڵی، که‌ چەندین ڕوپێویمان ئەنجامداوە لە کۆکردنەوەی ئاماری خانوی پلاستیکی و ئاماری کێڵگە پەلەوەریەکان کردنەوەی خولی پێدانی زانیاری بە خاوەن خانوە پلاستیکیەکان، دەمانەوێت کەرتی کوشتوکاڵی برەوەی زیاتری پێبدرێت.


لای خۆشیەوە عباس النوری، سەرۆکی ژووری بازرگانی هه‌نگاری عێراقی و کونسوڵی فەخری هه‌نگاریا لەعێراق ڕایگەیاند: ئێمە پێمان خۆشە کاربکەین تا بتوانین پێکەوە لەگەڵ بازرگانان و پیشەسازانی ھەنگاریا ئاشناتان بکەین بۆ کاری ھاوبەش وە ئێمە ھەموو ھاوکاریەکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەین.


ڕاشیگەیاند: پێمان خۆشە بازرگانانی ھەردولا ئاشنابن بەو کارانەی دەیانەوێت بیکە، وە پێویستە ئێمە ھاوکاری یەکبین بۆ کاری ھاوبەش تا بتوانین کارگەکانی ھەنگاریا لە کوردستان بکرێنەوە و ھەردوولا سود لەیەکتر وەربگرین.