سەرۆكی ئەمریكا و چین رێكەوتن لەبارەی باج رێكەوتن

هەریەك لەد‌وناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و شی جین بینگ سەرۆكی چین لەپەراوێزی كۆبوونەوەی گرووپی بیست لە بۆینس ئایرس رێكەوتن لەسەر ئەوەی وڵاتەكانیان هیچ باجێكی نوێ بەسەر هاوردەی كاڵاكانی یەكتردا نەسەپێنێت لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە.

رۆژنامەی چاینا دەیلی و تۆڕی ئێس جی تی ئێنی رەسمی چینی بڵاویانكردەوە سەرۆكی ئەمریكا و چین رێكەوتوون لەسەر ئەوەی لەرێكەوتی یەكی مانگی داهاتووەوە هیچ باجێكی نوێ بەسەر كاڵا هاوردەكراوەكان نەسەپێنرێت، ئەوەش ئەو رێكەوتەبوو كە واشنتۆن دەیویست باجی نوێ بەبڕی 200 ملیار دۆلار بخاتەسەر كاڵا هاوردەكراوەكان لە چینەوە.

لای خۆیەوە كۆشكی سپی بڵاویكردەوە ئەو دیدارەی لەپەراوێزی كۆبوونەوەی گرووپی بیست لەنێوان سەرۆكی ئەمریكا و چین بەڕێوەچووە ماوەی زیاتر لەدوو سەعاتی خایاندووە و دیدارەكەش زۆر باش بووە.