‘لەناو وڵاتانی ئۆپیكدا تەنیا عێراق و كوەیت و بەحرەین دەتوانن بودجەكەیان دابین بكەن”

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، لەناو وڵاتانی ئۆپیكدا تەنیا عێراق و كوەیت و قەتەر دەتوانن بودجەی وڵاتەكانیان فەراهەم بكەن.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی كردوەتەوە، بەپێی ڕاپۆرتێك كەڕێكخراوی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بڵاوی كردوەتەوە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەتەوە كە ئێستا بەرمیلێكی برێنت تەنها بە 58 دۆلارە و سێ لەسەر چواری نرخەكەی لە چوار هەفتەی رابردودا لەدەستداوە، لەناو وڵاتانی ئۆپیكدا تەنیا عیراق و كوەیت و بەحرەین دەتوانن بودجەی وڵاتەكانیان فەراهەم بكەن.

بەپێی ئامارەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێویستە نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بەشێوەیەكی مام ناوەند بۆ كوەیت 48 دۆلار و قەتەر 47 دۆلارو عێراقیش 55 دۆلار بێت بۆ ئەوەی بتوانن بودجەی خۆیان ئامادەبكەن، بەڵام وڵاتێكی وەك سعودییە دەبێت نرخی مام ناوەندی نەوت بگاتە 88 دۆلار و عەممان 77 دۆلارو بەحرەین 111 دۆلار و لیبیا 114 دۆلار، وۆڵ ستریت ئاماژەی بەوەشكردوە، لەكاتێكدا نەوت سێ لەسەرچواری نرخەكەی لەدەستداوە پێویستە ئەندامانی ئۆپیك بڕیارێكی دەستەجەمعی بدەن بۆ بەرزكردنەوەی نرخی نەوت.