سلێمانی.. نمایشی نوێترین دیزاینی جلوبەرگی ئافرەتان سازدەکرێت

لە ھۆڵی ئۆسکار لە شاری سلێمانی نمایشێکی تایبەت بۆ نیشاندان و نمایشکردنی نوێترین دیزاینی مۆدێلاتی دوورینی جلوبەرگی ئافرەتان و منداڵان و جوانترین مەیکەپی دیڤیا بیوتی بۆ وەرزی نوێ سازکرا.

دیزاینەر و سەرپەرشتیاری نمایشەکە، ھەوار محەمەد لەو بارەیەوە  راگەیاند، لە نمایشکەدا ٢٠ دیزاینی نوێی جیاوازی جلوبەرگی ئافرەتان و ٥ دیزاینی جلوبەرگی منداڵان نمایشکرا.

ھەوار کە یەکێکە لە دیزاینەرە دیارەکانی جلوبەرگی ئافرەتان و تا ئێستا بەشداری چەندین فێستیڤاڵ و بۆنەی تایبەت بە دیزانین و نمایشی جلوبەرگی کردووە، ئاماژەی کرد بەوەی بەردەوام کار لەسەر دیزانینی نوێ دەکات و لە ساڵێکدا و بەپێی وەرزەکان ھەوڵ دەدات دیزانیتی نوێی جلوبەرگی ئافرەتان نمایش بکات.
 
ئەو وتی: “لە ئێستاوە لە ھەوڵدام بۆ سێ مانگی داھاتوو ٣٠ دیزانینی تری نوێ ئامادە بکەم و بۆ ھەمووانی نمایش بکەم”.