نرخی نەوت لەسەرووی 80 دۆلار دەمێنێتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان كەمێك دابەزینی تۆمار كرد، بەڵام بەهۆی نزیك بوونەوەی سەپاندنی گەمارۆی زیاتر بەسەر ئێران نرخەكان هەر بە بەرزی مایەوە.

ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریكی بەرز بوونەوەی تۆمار كرد، ئەوەش بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، ئەمە لەگەڵ ئەوەی تاكو ئێستا نرخی نەوت لەبەرزی (80) دۆلار ماوەتەوە.

تاكو ئێوارەی دوێنێ‌ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (82.55) دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (81.34) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (71.57) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.