كۆمپانیایەكی روسی بە 36 هەزار دۆلار بۆ ماوەی 100 ساڵ ژیانت دەوەستێنێت

کۆمپانیایەکی رووسی مشتومڕێکی زۆری دروست کرد، پاش ئەوەی رایگەیاند کە لەتوانایدا ھەیە خەڵکی ببەستێت و دوای چەند ساڵێکی دی بیانھێنێتەوە سەر ژیان.
کۆمپانیای KrioRus رووسی خەریکی توێژینەوەیە و بەپێی راگەیاندنی خۆی گەشتووەتە ئەنجامێکی باش کە دەتوانن دوای 50 ساڵی دی بیرۆکەکەیان بخەنەکار، لەگەڵ راگەیاندنی ئەو ھەواڵەش 34 کەس ئامادەبوون بچنە ژێر تاقیکردنەوە بۆ بەئەنجامگەیاندنی بیرۆکەکە، دوای ئەوەی ئەو تاقیکردنەوەیان بە 14 جۆر ئاژەڵ تاقیکردەوە.
کۆمپانیا رووسیەکە بۆ سڕکردنی تەواوی لاشە بۆ ھەرکەسێک داوای 36 ھەزار دۆلار دەکات و بۆ یەک ئەندامی لاشەش داوای 12 ھەزار دۆلار دەکات، بۆ نمونە تەنھا سەر، یان دەستێک..
جێی باسە بیرۆکەی بەستاندن لەساڵی 1861 بڵاو بووەتەوە کاتێک نووسەری فەڕەنسی ئیدمۆند ئەباوت چیرۆکی ‌پیاوە گوێ بڕاوەکە‌ی بڵاو کردەوە کە باسی زانایەک دەکات کە توانیویەتی کەسێک سڕ بکات و دواتر بیھێنێتەوە سەر ژیان.