ئەندونیسیا و سلێمانی پەیوەندییە بازرگانیەکان بەھێز دەکەن


ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کار بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازیەکان دەکات لەگەڵ ووڵاتی ئەندونیسیا.

ڕۆژی پێنج شەممە ٩/٦ سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و یاسین ڕەحم و نەوزاد غەفور جێگری سەرۆکی ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانی کارگێڕی ژوور و بازرگانانی سلێمانی، پێشوازیانکرد لە برانووبراویرو کوسومو جێگری باڵوێزی کۆماری ئەندونیسیا لە عێراق.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند، ”شاری سلێمانی کۆمەڵێک بازرگانی بەتوانای تێدایە کە کاری بازرگانی لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپا و دراوسێکانمان دەکەن بەردەوام کاردەکەن بۆ بەرەوپێشبردنی کاری بازرگانی لەشاری سلێمانی و تەواوی عێراقدا”.

ڕاشیگەیاند : ”ئەندونیسیا پێویستە کاربکات بۆ دەستپێکردنی کاری بازرگانی و پیشەسازی و ھێنانی کارگە بۆ ھەرێمی کوردستان و گرنگیدان بە پرۆژەی بچوک و دامەزراندنی دەرفەتی زیاتری کارکردن کە ھەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی لەسەرچاوەی پێداویستیە خامەکان دەوڵەمەندە و دەستی کاریشی زۆرە بۆ پێشخستنی کاری وەبەرھێنان”.

لای خۆشیەوە برانووبراویرو کوسومو جێگری باڵويزی کۆماری ئەندونیسیا لە عێراق ڕایگەیاند : ”مەبەستی سەردانەکەمان بۆ ئاشنابونە بەکار و بازرگانی لەشاری سێمانی و دروستکردنی پەیوەندیەکی بەھێز لەگەڵ بازرگانان، تابتوانین بازرگانی ووڵایەکەمان ئاشنابکەین بەکار و پیشەسازیەکانی سلێمانی تا بتوانین لەو ڕێگەیوە ئاشنایەتی زیاتر دروست ببێت لەگەڵ بازرگانانف ھەردوولا”.

ڕاشیگەیاند: ”ئێمە بازرگانان و پیشەسازانی شارگ سلێمانی بانگھێشت دەکەین بۆ بەشداریکردن لە گەورەترین پێشانگای ووڵاتەکەمان کە لەمانگی ئایندەدا دەکرێتەوە تالەنزیکەوە تەواوی بەرھەمەکانی ووڵاتەکەمن ببین و لەو پێشانگایەدا نمایشدەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشدا ھەموو کارئاسانیەک دەکەین بۆ بازرگانانی شاری سلێمانی بۆ سەردانکردنیان بۆ پێشانگاکە و دروستکردنی پەیوەندی بازرگانی لە نێو بازرگانانی ھەردوولا.