ئەمریکا دڵنیای دەدات بە ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان


کونسوڵی ئەمریکا لە ھەولێر لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی ھەرێم کۆبۆوەو دڵنیای دەدات ڕەوشی ئێران کاریگەری لەسەر ھەرێم نابێت.


ڕۆژی ٩/٥ لەبینای یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی کوردستان، دکتۆر دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی کوردستان و سیروان محەمەد و ئەیاد حسێن جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکان و نەوزاد غەفور ئەندامی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی ھەرێم و شڤان عبدلرەحمان ئەمینداری گشتی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا لە ھەولێر کۆبونەوە.


سیروان محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی ھەرێم ڕاگەیاند: لەشاری ھەولێر یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا و ڕاوێژکاری ئابووری کونسوڵ کۆبوینەوە، کەتیایدا باس لە پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەکان کرا لەنێوا ووڵاتانی دراوسێ و ووڵاتی ئەمریکا“.


ڕاشیگەیاند: داوامانکرد شاندێکی ژووری بازرگانی واشنتۆن بێنە کوردستان کە پێشتر یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی ھەرێم پرۆتۆکۆڵی کارکردنی لەگەڵدا واژۆ کردون.


ئاماژەی بەوەشدا: لەکۆبونەوەکەدا باس لەو سزا ئابوریانەکرا کە ئەمریکا خستویەتی سەر کۆماری ئیسلامی ئێران کە تا چەند کاریگەری دەبێت لەسەر کوردستان، کە دەبێت ڕەچاوی ئەوە بکرێت کوردستان کاری زۆرە لەگەڵ ئێران بەتایبەت ھاتنی ترانزێت کە دەروازەی سەرەکییە بۆشاری سلێمانی، گەر بێت و ھەر بڕیارێک لەو بارەوە بدرێت زیانی زۆر بە بازرگانانی شاری سلێمانی