نرخی نەوت دابەزی

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەوەی سەرانی ئۆپێك رایانگەیاند، ئەوان ئامادەن هەناردەی نەوتیان بەرز بكەنەوە.

ماوەی چەند هەفتەیەكە بەهۆكاری جیاجیا نرخی نەوت بەناجێگیری ماوەتەوە، بەتایبەتی كێشەی نێوان ئەمریكاو چین و هەناردەی نەوت لە وڵاتانی ئۆپێك، ئەمڕۆش جارێكی تر نرخەكان دابەزینیان تۆماركردووە.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (74.90) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (70.08) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.