یەكێتی ئەوروپا سێ ملیار یۆرۆ دەداتە توركیا

یەكێتی ئەوروپاو توركیا رێكەوتنێكیان ئەنجامداو بەپێی رێكەوتنەكە یەكێتی ئەوروپا بڕی سێ ملیار یۆرۆ دەداتە توركیا.

دۆناڵد تاسك، سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ ئەوروپی‌ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ” یەكێتی‌ ئەوروپا و توركیا رێكەوتن لەسەر بەخشینی سێ ملیار یۆرۆ بە توركیا بۆ هاوكاریكردنی‌ ئاوارە سورییەكان”.

تاسك ئاماژەی بەوەشكرد هەروولا رێكەوتن لەسەر ئەوەی‌ پلانی‌ كاری‌ هاوبەش جێبەجێ بكەن بۆ رێگەگرتن لە كۆچی‌ بەلێشاوی‌ ئاوارە سورییەكان، لەگەڵ زیندووكردنەوەی‌ گفتوگۆكان دەربارەی‌ چوونی‌ توركیا بۆ ناو یەكێتی‌ ئەورپا.