پاسپۆرتی سلێمانی تیمی گه‌ڕۆك بۆ ده‌رهێنانی پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیان دروستده‌كات

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی تیمێکی گەڕۆک بۆ دەرھێنانی پاسپۆرت دروستدەکات، تایبەت بەو کەسانەی ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی راگەیەنراوێکی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیان له‌ فه‌یسبووك بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، تیمی گەڕۆکیان بۆ دەرھێنانی پاسپۆرت دروستکردووە تایبەت بەو کەسانەی ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا تیمەکەیان سەردانی نەخۆشخانەکانی (مندڵان) و (شار)یان لە سلێمانی‌ کردووە.

ئاماژە بەوەش دەکات، کارەکە بە مەبەستی‌ کارئاسانی‌ کردن بووە بۆ ئەو نەخۆشانەی‌ پێویستیان بە پاسپۆرتە و ناتوانن سەردانی‌ پاسپۆرت بکەن، تیمەکە ھەڵدەستن بە وەرگرتنی پەنجەمۆر و وێنەگرتنی کەسەکە و دواتر مامەڵەکانی دیکەی بۆ تەواو دەکرێت.