رووسیا باجی زیاتر دەخاتە سەر بەرھەمەکانی ئەمریکا

رووسیا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر زیادکردنی باج بۆ سەر ئەلەمنیۆم و ئاسن لەلایەن ئەمریکا، بە رێژەی ٢٥ تا ٤٠ لەسەدا باجی زیاتری خستە سەر ھاوردەکردنی بەشێکی بەرھەمەکانی ئەمریکا. 

بەپێی ئەو راگەیەنراوە نووسراوەی لەلایەن وەزارەتی گەشەپێدانی ئابووری رووسیا بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکوەزیرانی رووسیا، دێمیتری مێدڤێدێڤ بڕیارەکەی واژوو کردووە و بەم پێیەش بەشێکی ئەو بەرھەم و کەلوپەلانەی لە ئەمریکاوە ھاووردە دەکرێن باجی خراوەتە سەر. 

لە راگەیەنراوەکەدا جەختیش لەوە کرایەوە کە ئەم بڕیارە، ھاوردەکردنی بەرھەمەکانی وەکو کەلوپەلی دروستکردنی رێگا و فایبەر ئۆپتیک و کەلوپەلەکانی نەوت و گاز دەگرێتەوە و بە رێژەی ٢٥ تا ٤٠ لە سەدا باجی زیاتری خراوەتە سەر.