ملیارێک دینار بۆ کارەبای سلێمانی تەرخان کرا


حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاریدا بڕی یەك ملیار دینار بۆ محاویلە و چاكسازیی محاویلەکانی کارەبای پارێزگای سلێمانی تەرخان بکات.

پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا, ڕایگەیاندووە “جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەسەر داوای پارێزگاری سلێمانی و بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كارەبای سلێمانی، بە نووسراوی ژمارە 3094 لە 2/7/2018، بڕیاری دا بەتەرخانكردنی بڕی یەك ملیار دینار بۆ محاویلە و چاكسازیی محاویلەی کارەبای پارێزگای سلێمانی”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە “پارەكە بە شێوازی جێبەجێكردنی ڕاستەوخۆ بۆ ساڵی 2018 خەرج دەكرێت”.