تاران: شاندی ژوور لەگەڵ وێستگەی نانۆ کۆدەبێتەوە

شاندی بازرگانی و پێشەسازی و کشتوکاڵی شاری سلێمانی سەردانی بارەگای بەرھەم ھێنانی نانۆیانکرد لە تاران.

لەکۆبونەوەکەدا ئاغای علی نەجیمی بەڕێوەبەری گروپی پیشەسازی و بازاڕ لە بەرھەم ھێنانی نانۆ ڕایگەیاند” لەئێستادا کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیکردووە بە کارکردن لەزۆربەی بەرھەم ھێنانەکانیدا بە نانۆ”.

ڕاشیگەیاند” تەکنەلۆجیای نانۆ بەکاردێت بۆ بەرزکردنەوەی ئەو بەرھەمانەی کە بەرھەم دەھێندرێت لەسەرجەم ئەو مادانەی دەیانەوێت کوالێتیان بەرزبێت نانۆ وادەکات بەرھەم ھێنان بەباشترین کوالێتی بێت توانای بەرگە گرتن و مانەوەی بەھێزدەبێت”.

ئاماژەی بەوەشدا” نانۆ لە ئێستادا لە بەرھەمھێنانی خۆراک و پیشەسازی و بەرھەمە زیرەکەکان بەکاردێت لەئێراندا ١٧٦ کۆمپانیا ھەیە کە نانۆ بەکار دەھێنن لە ٤٣٥ جۆرە بەرھەم ھێناندا لە ٦٦ زانکۆی ئێران تاقیگە ھەیە پشکنین بۆ ئەو مادانە دەکەن، وە ئێران لە پلەی چوارەم دێت لەسەر ئاستی ووڵاتانی جیھان کە نانۆ بەکار دەھێنێت وەلەبواری دەرماندا ٣٢ کۆمپانیا کاری پێدەکەن لە ٧٦ جۆر دەرماندا”.

كۆماری ئیسلامی ئێران ماوەی ١٥ ساڵە نانۆی بەرھەم ھێناوە و کاری لەسەر دەکات.

بەڕێوەبەری گروپی پیشەسازی و بازاڕ جەختیکردەوە لەئێستادا لە بەغداد ئۆفیسیانکردۆتەوە و بڕیارە لەشاری سلێمانیش نوسینگەیەک بکەنەوە بۆ دەستپێکردنی کارکردنی بەرھەم ھێنانی نانۆ لە ھەرێمی کوردستاندا.

 نانۆ بەکاردێت لە بەرزکردنەوەی کوالێتی ئەو مادەیەی بەرھەم دێت لەبوارە جیاوازەکاندا  چاودێری لەسەر کوالێتی بەرھەمەکانی ئێران ھەیە لەو ڕێگەیەوە ڕێگری دەکەن لە کەمبونەوەی کوالێتی ماددەکان.