هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لە مەرزی باشماخەوە زۆر زیادی كردووە



هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لەخاڵی سنووری باشماخەوە بەراورد بەساڵی رابردوو زۆر زیادیكردووەو لە 6مانگی رابردوودا 37 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەكراوە.

شاخەوان ئەبوبەكر بەرێوەبەری گومرگی باشماخ  ئاماری 6 مانگی ئەمساڵی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لەخاڵی سنووری باشماخەوە خستەڕوو رایگەیاند، بەراورد بەساڵی رابردوو رێژەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت زۆر زیادیكردووەو لەو ماوەیەدا 37 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەكراوە.

 بەرێوەبەری گومرگی باشماخ سەبارەت بە هۆکارەکانی زیادبوونی هاوردەکردنی ئۆتۆمبیل وتی ”هۆکاری سەرەکی ئەوەیە گومرک لە هەرێمی کوردستان گونجاوترە لە دەروازەکانی تری عێراق، هۆکارێکی تر ئەوەیە لە دەروازە سنوریەکانی کوردستان ئاسیش بەرقەرە، ئۆتۆمبیلیش کەل و پەلێکی گران بەهایە و بازرگانان بەدوای رێگەیەکی سەلامەتدا دەگەرێن بۆ هاوردەکردنی”.

شاخەوان ئەبوبەكر ئاماژەی بەوەش کرد لە ئەنجامی کۆبونەوەیەکی نێوان گومرکەکانی هەرێمی کوردستان و بەرێوبەرایەتی هاتوچۆ بریار دراوە کە مۆدیلی ٢٠١٦ تا ٢٠١٨/٩/١ داغڵ بکرێت لە هەموو عێراق بەم شێوەیە.