ترەمپ داوای زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوتی لە سعوودیە کرد

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ”داوای لە شای سعوودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز کردووە کە رێژەی بەرھەمھێنانی نەوت زیاد بکات”. 

ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند ”لەگەڵ شا سەلمان بن عەبدولعەزیز گفتوگۆی کردووە و داوای زیادکردنی بەرھەمی نەوتی لە سعوودیە کردووە”. 

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راشیگەیاند: “دەمێک پێش ئێستا لەگەڵ شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز گفتوگۆم کرد و داوام لێکرد کە بەھۆی ئاڵۆزییەکانی ڤەنزوێلا و ئێران پێویستە سعوودیە رێژەی بەرھەمھێنانی نەوت رۆژانە بۆ دوو ملیۆن بەرمیل زیاد بکات. نرخەکان زۆر بەرزن. شا سەلمانیش ئەمەی قبول کرد”.