نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌


نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبووەوە و بە ٧٩ دۆلار و ٢٣ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٤ دۆلار و ٣ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە کە بە ٧٣ دۆلار و شەش سەنت بوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕێکخراوی وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت “ئۆپیک” ڕۆژی ٢٢ی حوزەیران ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بڕی بەرھەمی نەوتی خاو، بڕیارەکەش لە مانگی تەموزی داھاتووەوە کاری پێدەکرێت.

ناوەڕاستی مانگی ئایاری ڕابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤وە.