نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٦ دۆلار و ٦٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

 ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٠دۆلار و ٧٩ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

ڕێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت “ئۆپیک” ڕۆژی ٢٢ی حوزەیران ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بڕی بەرهەمی نەوتی خاو، بڕیارەکەش لە مانگی تەموزی داهاتووەوە کاری پێدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ڕابردوو نرخی نەوت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤وە.