گروپی كۆمپانیاكانی چۆمان هاوكاری ماددی بە سەر ئەندامانی كۆمەڵەی كورتە باڵاكان دابەشكرد

گرووپی كۆمپانیاكانی چۆمان لە شاری سلێمانی هاوكاری ماددی بە سەر ئەندامانی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان و خێزانەكانیان دابەشكرد.

لە بارەگای كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەندامانی كورتە باڵاكان و خێزەنەكانیان گروپی كۆمپانیاكانی چۆمان وەك هەستكردن بە لێپرسراوێتی هاوكاری ماددی بە سەر ئەو كۆمەڵەیە دابەشكرد .

لایخۆیەوە دلێر فەریق وتەبێژی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان رایگەیاند: هاوكاری ئەو كۆمپانیای لە ئاستێكی باشدایە كە چەند ساڵێكە بە تایبەت لە دۆخی قەیرانی دارایدا توانیویەتی دەسگیرۆییەكی باشی ماددی كۆمەڵكەمان بكات.