تا ئێستا حكومەتی عێراق بریاری كۆتایی لەسەر هەناردەكردنی نەوتی كەركوك نەداوه‌

سەعد حەدیسی، وتەبێژی نوسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند بەغدا بریاری كۆتایی نەداوە لەسەر رەوانەكردنی نەوتی كەركوك، ئاماژەی بەوەش كرد لە ئایندەدا حكومەت بریاری كۆتایی لەبارەی هەناردەكردن یان نەكردنی نەوتی كەركوك دەدات، ئاماژەی بەوەش كرد دانوساندنەكانی نێوان هەولێر‌و بەغدا لەسەر ئەو پرسە بەردەوامە.

سەعد حەدیسی، رایگەیاند تا ئێستا حكومەتی عێراق بریاری كۆتایی لەسەر هەناردەكردنی نەوتی كەركوك یان رەوانە نەكردنی نەداوە‌و لە ئایندەدا حكومەت بریاری كۆتایی لەسەر ئەو پرسە دەدات، ئاماژەی بەوەشكرد تا ئێستاش كۆبونەوە‌و دانوساندنەكانی نێوان هەولێر‌و بەغدا لەسەر ئەو پرسە بەردەوامە، بەتایبەت لەسەر چۆنیەتی هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركی بەڵام هەردولا نەگەیشتونەتە رێكەوتنی كۆتایی.

راشیدەگەیەنێت حكومەتی عێراق خەریكی تاووتوێكردنی هەناردەی نەوتی كەركوكە لەرێگەی هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركی تا ئەو كاتەی بۆریە كۆنەكەیان نۆژەن دەكەنەوە.