سلێمانی: فستیڤاڵی بەھار بۆ ھەرزانکردنی نرخ بەڕێوەدەچێت

بەمەبەستی ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیان و فەرمانبەران لەشاری سلێمانی فستیڤاڵی بەھار بۆ ھەرزانکردنی نرخ لەپێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.


سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەلێدوانێکدا ڕایگەیاندکۆمپانیاى اطلس الاصیل بەھاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی ڕۆژی سێ شەممە ٥/١ لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە (فیستیڤاڵى بەهار) بۆ ھەرزانکردنی نرخ بەڕێوە دەچێت“.


ڕاشیگەیاندلەم فستیڤاڵە ١٢٠ کۆمپانیای ناوخۆی و نوێنەری کۆمپانیاکانی ووڵاتانی دراوسێ و ئەوروپی بەشداریان کردووە و کاڵاکانیان نمایش دەکەن و دەیفرۆشن وە نرخیان ھەرزان کردووە و داشکاندنیان بۆسەرجەم کاڵاکان کردووە“.

 

فستیڤاڵی بەھار بۆ داشکاندنی نرخی کەلوپەلی کۆمپانیاکانە وەک ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیان و فەرمانبەران لەپێشوازیکردن لەمانگی ڕەمەزان.

 

بڕیارە فستیڤاڵەکە لە ٥/١ تا ٥/١٠ بەردوامبێت ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ بۆ ٨ ئێوارە کراوە دەبێت.