نمایشکارە بیانییەکان جلوبەرگە كوردییه‌كانیان زۆر بە دڵ بوو

ئەو نمایشکارە بیانییانەى کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە “دووەمین پێشانگاى گەوهەرى میزۆپۆتامیا” هاتبوونە دیاربەکر، ئەو جلوبەرگە كوردیانه‌یان زۆر بە دڵ بوو کە لە نمایشەکەدا لەبەریانکرد.

نمایشکارەکان لە شارۆچکەى کایپنار بۆ نمایشەکە پڕۆڤەیان کرد و جلوبەرگەکانیان زۆر بە دڵ بوو.

نمایشکارى ئۆکڕانى، ئۆکسانا کوزەنتسۆڤا کە ١٤ ساڵە لە تورکیا دەژی و خەریکى ئەم کارەیە، ئاماژەى بەوەدا کە ئەوە بۆ چوارەمین جارە دێتە دیاربەکر.

کوزەنتسۆڤا سەرسامى خۆی بە شارى دیاربەکر دەربڕی، وتیشی “بە دلنیاییەوە دیاربەکر یەکێکە لەو شارانەى کە پێویستە ببینرێت. ژمارەیەکى زۆر بیناى مێژوویی تیادایە. ئیستانبوڵ و ئەنقەرەش شاری زۆر خۆشن بەڵام دیاربەکر شارێکى مێژووییە. جلوبەرگەکانیشی زۆر جیاوازن. ئەو جلوبەرگە كوردیه‌ ناوازە و جیاوازانەم زۆر بە دڵە. خواردنەکانیشم زۆر بە دڵە و لێیان تێر نابم”.

نمایشکارى رووسیش، ناتالیا پارانۆمۆڤا ئاماژەى بەوەدا کە یەکەم جارە بێتە تورکیا و وتیشی “شارێکى زۆر خۆشە، پێشبینیم نەدەکرد ئاوا بێت. پێشتر شتی جیاوازم بیستبوو دەربارەى ئەم شارە. بەڵام لە راستیدا خەڵکەکەى زۆر رووخۆشن و شارێکى مۆدێرنە. باڵەخانەى زۆر جوانى تیادایە. جلوبەرگەکانیشی زۆر جوانن و هەر کە بینیم ویستم تاقییان بکەمەوە”.