نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزه‌


ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ ئاستێكى به‌رزدا ماوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 73 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29 ی نیسانى 2018، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 73 دۆلار و 79 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێش به‌ 73 دۆلار و 79 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 68 دۆلار و 10 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 67 دۆلار و 97 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.