سنووری کۆڵبەری خانم شێخان له‌نێوان هه‌رێم و ئێران بە فەرمی کرایەوە

قایمقامی شاری مەریوان ئاشكراى كرد کە خاڵى سنووری (خانم شیخان) له‌ نێوان شارى مه‌ریوان و هه‌رێمى كوردستان بە فەرمی کراوەتەوه‌.

محەمەد شەفێعی، قایمقامی شاری مەریوان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31ى ئازار بە ئاژانسی هه‌واڵى میهر ڕایگەیاند، خاڵى سنووری خانم شیخان له‌ نێوان مه‌ریوان و هه‌رێمی کوردستان بە فەرمی کراوەتەوە و یەکەمین لۆری بەتانی هاوردەکرا.

 راشیگه‌یاند “سنوورەکە بۆ هەمیشە کراوەتەوە، بەڵام بە پێی فەرمانی دەوڵەت کەسانێک کە کەلوپەلیان لەودیو سنوورەوە هەیە دەتوانن تا سه‌ره‌تاى مانگى ئایار هاوردەی ناو ئێرانی بکەن، بۆ لەمەودواش بە پێی فەرمانی نوێ دەوڵەت کەل و پەل هاوردە دەکرێت. ئاژانسى میهر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ ئەمو خاڵه‌ سنوورییه‌ ماوەیەک داخرابوو، به‌ڵام دوای بەدواداچوونی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان دیسانەوە کرایەوە.

ئاژانسى میهر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ ئەمو خاڵه‌ سنوورییه‌ ماوەیەک داخرابوو، به‌ڵام دوای بەدواداچوونی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان دیسانەوە کرایەوە.