حەجی ئەمساڵ بڕی 4 ملیۆن و 950 هەزار دیناری دەوێت


رۆژی 29ی ئازاری 2018 دەستەی حەج و عومرەی عێراق بە نووسراوێک کە ئاڕاستەی گشت نوسینگەکانی دەستەکەی کردوە، ئاماژەی بە تێچووی حەجی ئەمساڵ داوە.

بەپێی نووسراوەکە تێچووی حەج ئەگەر گەشتەکەی بە فڕۆکە بێت ئەوا بۆ هەر کەسێک بڕی 4 ملیۆن و 950 هەزار دیناری دەوێت.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە “هەرکەسێک لەڕێگەی زەمینییەوە بچێت بۆ حەج ئەوا بڕی 3 ملیۆن و 950 هەزار دیناری دەوێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە “هەرکەسێک ناوی بۆ حەج دەرچووە دەبێت هەتا رۆژی 19ی نیسانی ئەمساڵ قیستی دووەمی تێچووی گەشتەکەی بداتە دەستەی حەج و عومرە”.