کۆمەڵێک هەڵە وادەکەن هەمووان هەوڵبدەن لێت دووربکەونەوە لە شوێنی کارکردندا

قسەکردنی زۆر و گرنگیدان بە بابەتییە کەسییەکان و گلەیی زۆر، لەو ڕەفتارانەن کە دەبنەهۆی ئەوەی کەسێکی خۆشەویست نەبیت لە شوێنکارەکەتدا و هەمووان هەوڵبدەن لێت دووربکەونەوە.

ماڵپەڕی “بزنس ئینسایدەر” لە بابەتێکدا ئاماژە بەو ڕەفتارانە دەکات کە هۆکارن بۆئەوەی کەسێکی خۆشەویست نەبیت لە شوێنکارەکەتدا، ئەوانیش:

– خۆ خستنە ناو هەندێک بابەتەوە کە پەیوەندی بە تۆوە نییە، قسەکردنی زۆر لەسەر هاوپیشەکانت و تێکەڵکردنی زانیاری کەسی کە دەبێتەهۆی بێزارکردنی ئەو کەسانەی کە لەگەڵت کاردەکەن.

– بە بەردەوامی گلەییکردن لە هەموو شتێک بەبێ ئەوەی هۆکارێکی دیاریکراو یان گرنگ هەبێت.

– درۆکردن و دزیکردن یەکێکیترن لەو کارانەی کە هۆکارن بۆئەوەی نەبیتە کەسێکی خۆشەویست لە شوێنکارەکەتدا.

– لەبەرکردنی جلوبەرگێک کە تایبەت نەبێت بە شوێنی کارەکەت، هەندێک لە کۆمپانیاکان کارمەندەکانیان جلی تایبەت بە خۆیان هەیە، نەپۆشینی ئەو جلوبەرگە یان لەبەرکردنی جلێک کە نەگونجێت لەگەڵ شوێنی کارەکەت، هۆکارە بۆئەوەی هاوپیشەکانت لێت دووربکەونەوە.