پرۆژەی چاکسازی و ئابوری ژووری‌ بازرگانی‌‌ بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابوری

 
 
 

پڕۆژه‌ی چاکسازی ئابوری

په‌یپه‌‌ری ژووری بازرگانی‌‌و پیشهسازی سلێمانیبۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابوری


پێشهكی


ئهزمونی ئابورییه سهركهوتوهكانی جیهان سهلماندویانه كه پهیوهندییهكی بههێز لهنێوان توانای خۆپاراستنو رووبهڕوبونهوهی قهیرانی دارایی‌‌و كارایی كهرتی تایبهتدا ههیه، لهنێوان بهرزكردنهوهی ئاستی بهرههمهێنانو پهیڕهوكردنی سیستهمێكی زانستیانهی بازاڕی ئازادو سیاسهتی ئابوری حكومهتدا ههیه، كه ههمیشه ئهم پهیوهندی‌‌و فاكتهرانه دهرفهتو توانای ئهوهیان بهئابوری وڵاتان بهخشیوه بهرگهی قهیرانه سهختهكان بگرنو لهماوهیهكی دیاریكراودا تێیپهڕێننو نوێ ببنهوهو بهشێوهیهكی بههێزتر لهرابردو داهێنانو چالاكی ئابوری بكهن.


ئابورییه سهركهوتوهكانی جیهان پێماندهڵێن لهههر وڵاتو ههرێمێكدا كه سیاسهتی ئابوری حكومهت لههاندانی كهرته ئابوریه جیاوازهكانی ناوخۆو پاڵپشتیاندا
بۆ به
رههمهێنان چالاكو كارا نهبێت، رودانی قهیرانی دارایی لهئهنجامی پشت بهستن بهههناردهكردنی تاكه كاڵایهكدا، ههمیشه پێشهاتو روداوێكی چاوهڕوان كراوه.


لهههرێمی كوردستاندا، بههۆی بێ پلانی‌‌و نهبونی پێناسهیهكی رونهوه بۆ سیستهمی ئابورییو گرتنهبهری سیاسهتێكی ئابوری ههڵهوه، روبهڕووی قهیرانێكی ئابوری ئاڵۆز بوینهتهوه، بێ ئهوهی ئامادهكاری پێشوهختی بۆ كرابێت.

چۆن ههرێمی كوردستان لهم قهیرانی دارایی‌‌و ئابورییه دهرباز دهبێت؟ ئایا دهتوانین دابهزینی نرخی نهوت بكهینه ههلێكو بهرنامهڕێژی بكهین بۆ سوودوهرگرتن لهوهی ئابوری