ئەمریکا بە بەھای ٤٦٧ ملیۆن دۆلار چەک بە قەتەر و ئیمارات دەفرۆشێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فرۆشتنی چەکی بە قەتەر و ئیمارات بە بەھای ٤٦٧ ملیۆن دۆلار پەسەند کرد.

بەپێی راگەیەنراوێکی ئاژانسی ھەماھەنگی ئاسایشی بەرگری ئەمریکا، فرۆشتنی چەک بە بەھای ٤٦٧ ملیۆن دۆلار لە لایەن وەزارەتی دەرەوە پەسەند کراوە و پێشکەش بە کۆنگرێس کرا.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوە کراوە کە بڕی ١٩٧ ملیۆن دۆلار لەو بەھایە چەک بە قەتەر دەفرۆشرێت و کە بۆ پشتیوانیکردن و نوێکردنەوەی ھێزەکانی ئاسمانی قەتەر و بنکەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە بەکاردەھێنرێت.

روونیش کراوە کە بە بڕی ٢٧٠ ملیۆن دۆلار لەو بەھایەشە چەک بە ئیمارات دەفڕۆشرێت کە لە ٣٠٠ دانە مووشەکی جۆری AIM-٩X-٢ Sidewinder Block II و ٤٠ دانە چەکی AIM-٩X-٢ Sidewinder Captive و ٣٠ دانە پێداویستی سەربازیی تەکنیکی جۆری AIM-٩X-٢ Block II پێکدێت.

لە راگەیەنراەوکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ئەو چەکانەی دەفرۆشرێت کاریگەری لەسەر ھاوسەنگی سەربازیی ناوچەکە نابێت.