نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا پاشەکشەی کردبوو.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برینت، 1.88 دۆلار نرخەکەی بەرزبووەتەوەو لە ئێستادا لە بازاڕەکانی جیهاندا هەر بەرمیلێکی بە 65.49 دۆلار دەفرۆشرێت.

هاوکات نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمەریکا، بەهەمان شێوە 1.92 دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە و هەر بەرمیلێکی بە 62.04 دۆلار لەبازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.