لە ئوردن بڕیاری زیادكردنی نرخی نان بەرێژەی لەسەدا 100خرایە بواری جێبەجێكردنەوە

دەسەڵاتدارانی ئوردن بڕیاری زیادكردنی نرخی نانیان بەرێژەی لەسەدا 100 خستە بواری جێبەجێكردنەوەو ئامانج لەو بڕیارەش كەمكردنەوەی ئەو كورتهێنانەیە كە لەبودجەی گشتیە ئەو وڵاتەدا دروست بووە.

وەزارەتی پیشەسازی‌و بارزگانی ئوردن لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، ئامانج لەبەرزكردنەوەی نرخی نان بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەیە لەبودجەی ئەمساڵدا دروست بووەو، هەوڵیش دەدەن كاریگەریەكانی لەسەر چینی هەژاران كەم بكەنەوە‌و لەرێگەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتیەوە یارمەتی داراییان بۆ دەستەبەر بكەن.

حكومەتی ئوردن بەنیازە لەرێگەی بەرزكردنەوەی نرخی نان بەرێژەی لەسەدا 100 فشارەكانی سەر بودجەی گشتی دەوڵەت كەم بكاتەوەو لەو رێگەیەشەوە نزیكەی 70 ملیۆن دۆلاری بۆ بگەڕێتەوە.