هۆکارەکانی بەردەوامبوونی windows xp چین؟

لە 8ی نیسانەوە ماوەی پاڵپشتی کردن لە سیستەمی (Windows XP) لەلایەن (Microsoft) کۆتایی پێدێت و هیچی تر نوێکاری بۆ ئەم ڤێرژنە ناکرێ.
بەپێی هەواڵێکی (RT)ی رووسی، هەرچەندە 12 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر دەرچوونی Windows XP، بەڵام تاکو ئێستا ئەو سیستەمە لەسەر 29,53%ی ئەو کۆمپیوتەرانە بەکاردێ کە بە ئینتەرنێتەوە بەستراون.
8 هەشت هۆکاریش هەیە بۆ بەردەوامبوونی XP ئەوانیش:
1- کەمی بەکاربردن و جێگیربوونی کارەکانی تەنانەت لەسەر ئامێرە پێشکەوتووەکانیش.
Windows XP پێویستی تەنیا بە پرۆسیسەرێکی 233 میگا هێرتز و میمۆرییەکی کاتی 64 میگابایت و هاردێکی 1.5 گیگابابت هەیە.
2- کەمی گۆڕانکارییەکان لە XP بە پێچەوانەی ئەو گۆرانکارییە زۆرانەی کە لە Windows 7 و Windows 8دا هەیە.
3- جێگیر بوونی بەرنامەکان لە Windows XP بە دابینکردنی چەندین دیزاینی تایبەت بۆ ئەو سیستەمە کە لە سیستەمەکانی تردا بوونی نییە.
4- گرانی نرخی سیستەمە نوێیکانی وەکو Windows 8 کە نزیکەی 140 دۆلار دەبێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە گۆڕین لە سیستەمی XPییەوە بۆ سیستەمەکانی تر خەرجییەکی زۆر دەخاتە سەر شانی کۆمپانیاکان.
5- ئەگەر هەر کێشەیەک رووبەڕووی windows xp بێتەوە ئەوا بە ئاسانترین شێوەیە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دەتوانرێ چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.
6- چەندین ئامێر کە چیتر لەلایەن کۆمپانیاکانیانەوە بەرهەم ناهێنرێن و لە سیستەمەکانی تر کار ناکەن، بەڵام لە سیستەمی Windows XP کار دەکەن.
7- سیستەمی Windows XP بەکارهێنانی زۆر ئاسانە.
8- چەندین تایبەتمەندی لە Windows 8دا هەیە، لەوانەیە بۆ زۆربەی بەکاربەران زیاد بێت و کاریگەری خراپیشی بۆ سەر بەشەکانی تری ئامێری کۆمپیوتەرەکە هەیە.