حكومەتی عیراق ووردبینی بۆ چەند وەزارتێكی دیكەی هەرێم دەكات

حكومەتی عیراق ووردبینی بۆ لیستی مووچەی چەند وەزارتێكی تری حكومەتی هەرێم دەكات.

بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە حكومەتی عیراق وەفدێكی تر بۆ ووردبینی لەلیستی مووچەی فەرمانبەرانی چەند وەزارتێكی دیكە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.

ئەو وەفدەش بریارە ووردبینی بۆ لیستی مووچەی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و پیشەسازی و بازرگانی و پلاندانان و شارەوانی و كشتوكاڵ بكات.

ئەوە لەكاتێكدایە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەفدێكی حكومەتی عیراق بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی پەروەردە و تەندروستی گەیشتنە شاری سلێمانی.